هەڵوێستی چی بووە؟
ئەو شۆفێرەی لە ئۆتۆمبێلەکەی زبڵی فڕێدەدا دەبێ سێ رۆژ لەگەڵ ژینگەپارێزان کار بکات
964+
فەهمی نەبی
ئەو شۆفێرەی رۆژی 25ی ئادار لە ئۆتۆمبێلەکەیەوە زبڵی فڕێدەدا، سزایەکی نوێی بۆ دەرچوو، شارەوانی هەولێر بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ رۆژ ئەو شۆفێرە لەگەڵ ژینگە پارێزان لەناو بازاڕی هەولێر کار بکات.
کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە 964ی راگەیاند، “ئەو سزایە یەکەمجارە بۆ شۆفێرێک دەردەچێت، مەبەست لێی ئاگادارکردنەوەی ئەو شۆفێرە و کەسانی دیکەیە کاری لەم جۆرە دووبارە نەکەنەوە و بزانن ئەرکی ژینگەپارێزان چەند قورسە، ئەوەمان بەباشتر زانی لەوەی سزای مادی بدەین”.
سەرۆکی شارەوانی هەولێر لەبارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەڵێت، ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن هاتوچۆی هەولێرەوە دەستیبەسەر داگیراوە، تا سێ رۆژ ئەو سزایە جێبەجێ نەکات ئۆتۆمبێلەکەی وەرناگرێتەوە، بەڵام شۆفێرەکە زۆر بە خۆشحاڵیەوە رازی بووە بە سزاکە.
رۆژی 26.3.2024 هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند ئەو ئۆتۆمبێلەیان دەستبەسەر داگرتووە، کە شۆفێرەکەی زبڵ و پاشماوەی لە شەقامەکان فڕێداوە.
ئەو نوسراوەی شارەوانی کە شۆفێرەکە ناچار دەکات بە سێ رۆژ کارکردن لەگەڵ ژینگەپارێزان: