پێکهاتەی خراپی تیادایە
ئەو شامپۆیەی دەموچاوی چەند کەسێکی شێواند قەدەغەکرا
964+
رێژوان قادر – سلێمانی
دوای بەدواداچوونەکانیان لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ىڕیکی زۆر لە شامپۆی “بریم لێس” کە دەستیان بەسەردا گرتبوو لەناویان برد.
سۆکار مەحمود نوێنەری کوالیتی کۆنترۆڵ بۆ 964 وتی، دوای ئەوەی ئەو شامپۆیە دەموچاوی چەند کەسێکی تووشیب هەستیاری کرد، لیژنەکانیان سەردانی بازاڕەکانی سلێمانییان کردووە و چەندین نمونەیان قورگرتووە لەو شامپۆیە.
وتیشی، دوای پشکنینەکانیان بۆیان دەرکەوتووە ئەو جۆرە شامپۆیە بەهۆی پێکهاتە خراپەکانی ناویەوە شیاو نییە بۆ بەکار هێنان و پێست تووشی هەستیاری و هەوکردن و سووربوونەوە دەکات.