قایمقامى سه‌یدسادق: ده‌ستخۆشی له‌و شێوازه ده‌كه‌ین
2500 سه‌به‌ته خۆراكى بێ ناو و ناونیشان به‌سه‌ر كه‌مده‌رامه‌تان دابه‌شده‌كرێت
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
لهبارهگاى كه‌مئه‌ندامانى سه‌یدسادق دووهه‌زار و 500 سه‌به‌ته‌ى خۆراك ئاماده‌كراون بۆ دابه‌شكردن به‌سه‌ر خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان، به‌ڵام سه‌به‌ته‌كان بێ ناو و ناونیشانن.
ره‌زا محه‌مه‌د، قایمقامى قه‌زاى سه‌یدسادق به 964ـى وت، ئه‌و شێوازى هاوكاری كردنه‌ى خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داره‌كانه‌وه به گرنگ پێناسه كرد و ده‌ستخۆشی لێ‌كرد.
وتیشی “له‌رێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌سه‌ر خێزانه‌كان دابه‌شی ده‌كه‌ین”.
سه‌به‌ته خۆراكه‌كان بۆ ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى سلێمانییه، له‌وانه‌ش سه‌یدسادق، شاره‌زوور، هه‌ڵه‌بجه، عه‌ربه‌ت، پیره‌مه‌گرون و كه‌نده‌كه‌وه.
قایمقام له‌رێگه‌ى 964 ـه‌وه داواى له كه‌سایه‌تیه خێرخواز و سه‌رمایه‌داره‌كان كرد هاوكارى خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت بكه‌ن.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن