وێستگە نوێیەکەی دابەشکردنی کارەبا لە سەیدسادق دەکەوێتە کار

964+

محەمەد عومەر – هەڵەبجە

هەفتەی داهاتوو وێستگە نوێیەکەی دابەشکردنی کارەبا لە سەیدسادق دەکەوێتە کار. کارەبای سلێمانی دەڵێت؛ وێستەگەکە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی گرفتی راکێشانی کارەبا لە قەزاکە.

964+ لە زاری سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانییەوە دەزانێت، وێستگەکە پێنج فیدەری نوێی لێ دەبەسترێت، بە گوژمەی دوو ملیار دینار جێبەجێ کراوە.

قەزای سەیدسادق بە ناوەند و دەروبەرییەوە 86 هەزار دانیشتووی هەیە.

سیروان محەمەد دەڵێت؛ قەزاکە کێشەی دابەشکردنی کارەبای هەبوو، چونکە بەردەوام لە فراوانبووندا بوو، نەدەتواندرا فیدەری نوێ دابندرێت، ئەو وێستگەیە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات.

پڕۆژەکە لە ١٣٢/٣٣ کەیڤیی مۆبایل پێک هاتووە بە توانای ٢٥ MVA.

بڕیار وایە وێستگەکە هەفتەی داهاتوو بکەوێتە کار، 964+ ئەوەش دەزانێت، هەمان پڕۆژە لە دۆڵەڕووت لە سلێمانی و شارۆچکەی چەمچەماڵ جێبەجێ دەکرێن.