سۆراغى 964

دوو رۆژە تەرمی ئەو دوو کەسەی لافاو بردنی نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌

964+
هیڤی دێوالی – دهۆک

به‌پێی سۆراغى 964، تا ئێستا تەرمی ئەو دوو کەسە نەدۆزراوتەوە کە لافاوه‌كه‌ی دهۆک بردنی و بەرگریی شارستانیش دەڵێت، گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.
لە بەرەبەیانی رۆژى 19.3.2024 شەپۆڵێکی بەهێزی بارانبارین شاری دهۆکی گرتەوە، بەهۆی دروستبوونی لافاو دوو کەس لە تونێلەکەی گەڕەکی نزارکێ ئاو بردنی و تا ئێستا بێسەروشوێنن.
ئەو دوو کەسە بە رەگەز عەرەبن و تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 40 ساڵیدایە، پیشەی ئەوان کرێکاری بووه‌ لە دهۆک.
بێوار عەبدولعەزیز بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە 964ی وت، تا ئێستا تەرمی ئەو دوو کەسە نەدۆزراوەتەوە.
وتیشی “تیمەکەمان به‌رده‌وام به‌دوایاندا ده‌گەڕێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، دۆزینەوەی ئەو دوو تەرمە ئەستەمە بەهۆی بوونى قوڕولیته‌ و بەرد و دار لە زۆربەی شوێنەکاندا.
جگه‌ له‌م دوو كه‌سه‌ بێسه‌روشوێنه‌، كه‌سێكی دیكه‌ش لەناو لافاوەکە بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

حکومەتی هەرێم قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاو دەکاتەو...

حکومەتی هەرێم قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاو دەکاتەوە