زۆرترین باران لە دهۆک باریوە

ئەمشەو نمە باران بەردەوام دەبێت

964+

توانا نەقی

کەمێک پێش ئێستا کەشناسی هەرێم رێژەی باران بارینی ئەمڕۆی پارێزگاکانی هەرێمی بڵاوکردەوە لەگەڵ ئەوەش دەڵێت ئەمشەویش نمەباران بەردەوام دەبێت لە ناوچە جیاوازەکان.

دەشڵێت، لە ئەنجامی بەردەوام بوونى کاریگەرى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور و ناوەڕاست لەسەر هەرێمى کوردستان، پێشبینى دەکرێت ئەم شەو باران بارین بەشێوەى نمە باران و مام ناوەند کە هەندێ جار هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت بەردەوام بێت و لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانیش بەفر دەبارێت.

بەپێی ئەو خشەتەیەی وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردووەتەوە لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوو لە دهۆک 133 ملیم باران باریوە، هەولێر 31.9 ملیم و سلێمانی 11 ملیم و کەرکوک 8 ملیم و هەڵەبجە 4 ملیم باران باریوە.

کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات رێژەى بارانبارین بەم شێوەیە بێت تاوەکو 9:00ـی بەیانى چوارشەممە:
هەولێر 9 – 15 ملم
سلێمانی 8 – 12 ملم
دهۆک 10 – 16 ملم
هەڵەبجە 10 – 15 ملم
راپەرین 12 – 16 ملم
گەرمیان 7 – 12 ملم
زاخۆ 10 – 15 ملم
سۆران 8 – 12 ملم

لە درەنگانی دوێنی شەوەوە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ناوچەجیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و لە پارێزگای هەولێر و دهۆک لە چەندین شوێن لافاو دروستبوو زەرەرو زیانی گیانی و مادیشی لێکەوتووەتەوە.

لە لافاوەکەى دهۆکدا شەش کەس بە هێلیکۆپتەر رزگارکران

لە لافاوەکەى دهۆکدا شەش کەس بە هێلیکۆپتەر رزگارکران