کارگەی شیرینی

کارگەیەک بەشێوەیەکی مەترسیدار رۆنی بەکارهێنا و داخرا

964+

ژووری هەواڵ

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە کارگەیەکی شیرینیان لە چوارقوڕنە داخست و مارکێتێکیشیان بەهۆی پەبدنەنەبوون بە رێنماییەکان غرامە کرد.

ئەمڕۆ هەینی 15.3.2024، کارزان سلێمان، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە بە 964ـی راگەیاند، لە چوارقوڕنە کارگەیەکی شیرینیان داخستووە کە بەشێوەیەکی ناتەندروست تا ئاستێکی مەترسیدار رۆنی بەکارهێناوە بۆ سوورکردنەوە.

لە ئەنجامی گەڕانەکەیان بۆ چوارقوڕنە، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە مارکێتێکیان غرامەکردووە، نانەواخانەیەکیشیان ئاگادار کردووەتەوە کە پابەندی رێنماییەکان بێت.

دوو مارکێت و هەرزان بازاڕێک و شیرینیخانەیەکیش رێنماییان پێدراوە.

دوێنێش، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە بە 964ـی راگەیاند، دوو کارگەی شیرنی دیکەیان داخستووە.

لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەت: رۆژ هەبووە سێ جار سەردا...

لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەت: رۆژ هەبووە سێ جار سەردانى یەک کارگەمان کردووە