300 جوتیار لێی سوودمهندن
لە ئامێدی 9 جۆر کەلوپەلی کشتوکاڵی بەسەر جوتیاران دابەشکرا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە ئامێدی پرۆسەی دابەشکردنی 15 هەزار نەمامی زەیتون و کەلوپەلی کشتۆکاڵی بهسهر جووتیاران دهستیپێكردووه، کشتۆکاڵی ئامێدیش دەڵێت، خولێکی تایبهتیش بۆ جووتیاران دەکرێتەوە بۆ چۆنیەتی چاودێری نەمامەکان.
کشتۆکاڵی ئامێدی بە هەماهەنگی لهگهڵ رێکخراوی HUMAN APPLAL ، نۆ بابەتی جیاواز له کەلوپەلی کشتوکاڵی بەسەر 300 جوتیاری قەزای ئامێدی دابەشکرد.
هەر جوتیارێکی ئامێدی بووە خاوەن، 50 نەمامی زەیتون و تەواوی کەلوپەلی ئاودانی قەترە و پەینی کیمیایی و بێ بەبێ بەرامبەر پێیاندهدرێت.
هەکار حەمید، بەڕێوەبەری کشتۆکاڵی ئامێدی بە 964ی وت، یەکەمجارە ئهو ژمارە زۆرهی جووتیاران، له ئامێدی سوودمەند دەبن.
وتیشی “دوای تەواوبوونی دابەشکردنهكه، خولێک بۆ چۆنیەتی چاودێریکردنی نەمامەکان و دانانی سۆندە و پەینی کیمیایی، بۆ جووتیاران دەکهینەوە”.
ستار ئیبراهیم، جووتیارەکی قەزای ئامێدیه بە 964ی وت “لە هەر گوندێک دوو تا سێ جووتیار سوودمەند بوون و هیوادارم ئەم هاوکاریانە بەردەوام بن”.
قەزای ئامێدی خاوەن شەش ناحیە و پێنج کومەڵگایه، سەر بە پارێزگای دهۆکە و بهشێكى زۆرى دانیشتووانهكهى به كشتوكاڵكردنهوه سهرقاڵن.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن