لە کوێ؟
گەنجێک لە چیا هەڵدێرا و گیانی لەدەست دا
+964
ئاکام غەفور
نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێک کە خوێندکاری زانکۆیە لە چیای برادۆست هەڵديرا و گیانی لەدەست دا.
بە پێی زانیارییەکانی 964 ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە، خەڵکی گوندی ماندانی سنووری قەزای خەلیفانە، تەمەنی 25 ساڵە و خوێندکاری قۆناغی دووی زانستە کۆمەڵایەتییەکانە لە زانکۆی سۆران.
کەسوکاری گەنجەکە بە 964یان وت، بەهۆی هەڵدێران لە شاخی برادۆست ئەو گەنجەیان گیانی لەدەستداوە، ئەمڕۆ بەیانی بۆ گژوگیای بەهارە رووی لە شاخ کردبوو، پێش نیوەڕۆ زانیمان کە لە شاخ هەڵدێراوە و گیانی لەدەستداوە، ئێستاش لە گوندی ماندان تەرمەکەی دەنێژن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا