هەر شەوێک پێنج سەعات
بۆ ماوەی 22 شەو باخی شار لە هەولێر بێ سرودی ئاینی و فێستیڤاڵ نابێت
964+
شۆرش عەبدوڵا – هەولێر
وا بڕیارە بۆماوەی 22 رۆژ لەناو باخی شار و لەبەردەم قەڵای هەولێر لە فێستیڤاڵێک خواردنی کوردەواری و کەلوپەلی لێ بفرۆشرێت.
لە باخی شار 54 چادر هەڵدراون، وا بڕیارە هەموو شەوێک لە کاتژمێر 7 دوای رۆژوو شکاندن تا کاتژمێر 12ی شەو کراوە بێت.
لەگەڵ ئەو چادرانە ستەیجێک دانراوە شەوانە چالاکی مۆسیقا و سروودی ئاینی لێ پێشکەش دەکرێت.