"بەخوێن بەرگری لە پیرۆزییەکانمان دەکەین"

سکاڵا لەسەر ئەو تۆمەتبارە تۆمارکرا کە هێرشی کردەسەر مزگەوتێک

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

چەند رێکخراو و مامۆستایەکی ئایینی سکاڵایان لەسەر ئەو کەسە تۆمارکرد، کە چەند شەوێک لەمەوبەر هەڵیکوتایە سەر مزگەوت و تەکیەی شێخ محەمەدی پیرخدری لە گەڕەكی كورانی نوێی هەولێر.

ئەمڕۆ ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکردووە کە هێرشی کردووەتەسەر چەند مزگەوتێک، محەمەد سەباح سەرۆکی رێکخراوی دیدار بە 964ـی وت، “لەگەڵ چەند کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی هەستاین بە تۆمارکردنی سکاڵا لە داواکاری گشتی و لە پێکهاتەکانی دیکەش پەیوەندییان پێوەکردووەین و دەڵێن لەگەڵتانین”.

“ئێمە وەکوو مسوڵمانان بەخوێن بەرگری لە بیروباوەڕ و پیرۆزییەکانی خۆمان دەکەین”، محەمەد سەباح وای وت.

شەوی شەممە لەسەر یەکشەممەی رابردوو کەسێک چووەتەناو حەرەمی مزگەوت و تەكیەی شێخ محەمەدی پیرخدری لە گەڕەكی كورانی نوێ لە هەولێر، لەناو هۆڵی خوێندن و كتێبخانەكەی چەندین قورئان و کتێبی دڕاند و شوێنەکەی شێواند.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

کەسێک بێڕێزی بە حەرەمی مزگەوت کرد؛

کەسێک بێڕێزی بە حەرەمی مزگەوت کرد؛ " چەندین قورئان و حەدیسی دڕاندووە"