کێبڕکێ بەردەوامە
پووما دیاری هەیە بۆ بارسا و پارەی زیاتری بۆ دێت
964+
سۆما حەکیم زادە
بارسێلۆنا لەبەردەم بڕیارێکی قورسدایە بەر لە هاوین، چونکە بیر لە گۆڕینی سپۆنسەری درێسەکەی دەکاتەوە لە نایکەوە بۆ پوما.
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەکە بەنیازە داهاتی بارسا بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات، لەبەر ئەم هۆکارەش چاوی لەوەیە کۆتایی بە گرێبەستەکانی لەگەڵ نایک بهێنێت و لەگەڵ پوما رێکەوتن بکات، کۆمپانیای پوما ئامادەیە پارەی زیاتر لە نایک بدات بە بارسا.
رۆژنامەی مارکا نوسیویەتی: بۆ هەر وەرزێک 105 ملیۆن یۆرۆ لە کۆمپانیای نایک وەردەگرێت، ئەگەر لەگەڵ کۆمپانیای پوما رێکبکەوێت نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆ لەو رێژەیە زیاتر دەبێت.
کۆمپانیای پوما بانگەشەی ئەوە دەکات کە هەر وەرزێک 120 ملیۆن یۆرۆ بە بارسا دەدات، بەڵام بە تەواوی روون نییە کە بڕە پارە گۆڕاوەکانی گرێبەستە پێشنیار کراوەکە چەندە.