بە سیستمی نوێ

نووسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر کرایەوە

964+

فەهمی نەبی

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر رایگەیاند، سیستمی نوسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر گۆراوەو ئێستا بە سیستمی ئەلیکترۆنی خێرا بەردەستە و رۆژانی پێنجشەممە دەتوانن نۆرە دابنێن.

ئەو هاوڵاتیانەی لەمەوبەودوا دەیانەوێت نۆرە دابنێن بۆ نوێکردنەوە و دەرهێنانی پاسپۆرت دەتوانن لەرێگەی ماڵپەڕی پاسپۆرتی دووی هەولێر نۆرەیان دابنێن، بەڵام پێویستە لەو شوێنەی نوسراوە (أربيل الثاني) لەوێ کرتە بکەن، کات و رۆژی سەردانت دیاری دەکەیت.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی پاسپۆرتی هەولێر بێت، دەوامی نوسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە رۆژانی دەوامی فەرمی تاوەکوو کاتژمێر 2ی دوای نیوەرۆیە.

بۆ ئەو هاوڵاتیانەشی کە نۆرەیان دوای کاتژمێر 11ی بەیانی داناوە پێویستە دوو کاتژمێر زووتر لە نووسینگەی دووی پاسپۆرت ئامادەبن بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان.

نوسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر دەکەوێتە سەر شەقامی 150 مەتری تەنیشت بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بەرامبەر گەنجان ستی.

لە نوسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر وەرگرتنی مامەڵە وەست...

لە نوسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر وەرگرتنی مامەڵە وەستا