بە دەستڕێژى گولـلە

کوڕێکی بەڕێوبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگ کوژرا

964+

سیروان خورشید-دوزخورماتوو

کەمێک پێش ئێستا، لە گەڕەکی 55ـى شاری کەرکوک لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بە دەستڕێژی گولـلە کوڕێکی بەڕێوبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگی سەر بە قەزای دوزخورماتوو کوژرا.

عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوبەری گشتیی پۆلیسى دوزخورماتوو بە964ـی وت،”کوڕێکی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگ، کە لە گەڕەکی 55ـى شاری کەرکوک نیشتەجێیە، لە لایەن چەند کەسێکەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژرا”.

بە وتەى عەمید حوسێن، هێزەئەمنییەکانی کەرکوک لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و هێزێکی زۆر ئەمنییش گەمارۆی گەڕەکەکەیان داوە.

کوژراوەکە خێزاندارە و تەمەنی 28 ساڵە، کوڕی عەمید عەبدولوەهاب عەلاوییە، کە بەڕێوبەری ناحیەی سلێمان بەگە لە خورماتوو.

هاوكات هه‌ر ئه‌مشه‌و پۆلیسی كه‌ركوك ڤیدیۆ ساتی كوشتنی كوڕی به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی ناحیه‌ی سلێمانی به‌گی بڵاوكرده‌وه‌ و بۆ 964یش نێردراوه‌.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە کەرکوک دوو کەس بە چەقۆ کوژران

لە کەرکوک دوو کەس بە چەقۆ کوژران

لە کەرکوک دوو کەس بە چەقۆ کوژران

لە کەرکوک دوو کەس بە چەقۆ کوژران