کێڵگەیەکەی بەرهەهێنانی نەوت _ وێنە: INA
پلانەکە چییە؟
عێراق ده‌یه‌وێت ده‌ردانی گازی ژه‌هراوی كه‌مبكاته‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ سێشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق، پلانی خۆی بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژه‌هراوی ئاشکرا کرد، وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئامانجیان ئه‌وه‌یه رێژەی کەمکردنەوەی دەردانی گازی سووتێنەر بۆ 20% كه‌م بكه‌نه‌وه.
عەبدولباقی خهڵەف، راوێژکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری وزە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: عێراق پابەندە بە کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی رێژەی دەردانی گاز بۆ کەشوهەوا بە رێژەی 2%، کە بەرامبەرە بە 200 ملیۆن تۆن، لە ماوەی 10 ساڵدا کە لە 2020 تا 2030 ده‌بێت.
روونیشیکردەوە، نیوەی دەردانی گازی ژەهراوی له عێراق لە کەرتی وزە و نەوت و کارەباوەیە، وەزارەتی نەوت لە رێگەی وەبەرهێنانی غازەوە کار بۆ کەمکردنەوەی دەردانی (غازی فلێر) ده‌كات، بە مەش رێژەی دەردانی گازی ژەهراوی نزیکەی 6 ملیۆن تۆن كه‌مكراوه‌ته‌وه، واتا 4% دەردانی گازی ژەهراوی لە ماوەی ساڵی رابردوودا.