مەشقەکانی یانەی نەورۆز
ئەنجامەکانی باش نین
ئه‌مشه‌و نه‌ورۆز له به‌غدا ئه‌ركی قورسه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ له قۆناغی 16ی جامی عێراقدا یانه‌ی نه‌ورۆز له شاری به‌غدا له ئه‌ركێكی قورس‌دا رووبه‌ڕووی یانه‌ی كاره‌با ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه كاتژمێر 9:30ی شه‌و له یاریگه‌ی زه‌وڕا ده‌ستیپێده‌كات.
یانه‌ی نه‌ورۆز بارودۆخی باش نییه و له خولی ئه‌ستێره‌كاندا سێ یارییه نه‌یبردووه‌ته‌وه، هانده‌رانیش له ئاست و ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه و راهێنه‌ریش رازی نین.
بڕیاره یارییه‌كه‌ش له لایه‌ن ناوبژیوانی سوێدی محه‌مه‌د حه‌كیم یارییه‌كه به‌ڕێوه‌ببات، كه به ئه‌سڵ عێراقییه و ره‌گه‌زنامه‌ی سوێدی هه‌یه.