لە 38 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت – وێنە؛ ئەرشیف
کارتی نیشتمانی و ئەلیکترۆنی دەوێ
لە 38 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دەدرێ بە شۆفێران
شۆڕش قادری
لە 38 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری بە کارتی نیشتمانی و کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی دابەش دەکرێت.
سەرەی شۆفێران بۆ وەرگرتنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک لە هەندێک شوێنی کوردستان هەر بەردەوامە و ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.11.2026 لە 38 بەنزینخانەی سنووری پارێزگای هەولێر ئەو جۆرە بەنزینە دابەش دەکرێت.
هەر ئۆتۆمبێلێک 40 لیتری پێدەدرێ و شۆفێرانیش دەبێ، جگە لە کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی، کارتی نیشتمانیشیان پێ بێ و ناوی سیانی لە هەردوو کارتەکە دەبێ هاوتای یەک بن، ئەگەرنا بەنزینیان پێ نادرێ.
لیستی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن، لە خوارەوە دانراوە؛