زاخۆ

ژنێک لە کاتی نوێژی تەراویحدا گیانی لەدەست دا

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە زاخۆ ژنێکی تەمەن 50 ساڵ لە کاتی نوێژی تەراویحدا گیانی لەدەست دا.

ئەمشەو لە مزگەوتی حاجی محەمەد، لە گەڕەکی کارێزى قەزاى زاخۆ، لە کاتی ئەنجامدانی نوێژی تەراویحدا ژنێکی ئاوارەی خەڵکی شنگال لە کاتى ئەنجامدانى نوێژى تەراویحدا تەندروستى تێکچوو، دوای گەیاندنى بۆ نەخوشخانە گیانی لەدەست دا.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـى وت،”مردنەکەی ئاسایی بووە و هیچ کێشەیەکى تەندروستى نەبووە، بەڵام لە کاتى نوێژدا بەربووەتەوە و دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانە گیانى لەدەستداوە و دوای سێ کاتژمێر تەرمەکەى رادەستى کەسوکارى کراوەتەوە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح