لە سلێمانی

لەسەر زەوی سماقی هەڵڕشتبوو قایمقامیەت شوێنەکەی داخست

964+

فەهمی نەبی

قائیمقامیەتی سلێمانی فرۆشگایەکیان داخستووە، چونکە بەشێوەیەکی ناتەندروست ترشە سماقی لەسەر زەوی هەڵڕشتووە و پابەندی رێنماییەکان نەبووە.

وەک لە وێنەکان دەردەکەوێت ئەو فرۆشگایە سماقی لەسەر زەوی هەڵڕشتووە و ئامادەی دەکات بۆ هاڕین، قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی نابێت هیچ جۆرە خواردەمەنییەک لەسەر زەوی دابنرێت.

ئەو فرۆشگایەی داخراوە لە لە بازاڕی سەعید تەها کۆیی شاری سلێمانیە، لەگەڵ داخستنی دەستگیراوە بەسەر چوار تۆن سماقی هاڕاو.

وا بڕیارە لیژنەکانی قایمقامیەت ئەو سماقەی دەستی بەسەردا گیراوە لەناوی ببەن و خاوەنەکەشی رێکاری یاسایی لەگەڵ دەگیرێتە بەر.

ترشە سماقیش ساختەکرا

ترشە سماقیش ساختەکرا