ترێندی هەفتە

سەنا بەرزنجی بۆ عەشقێک قوربانییە و بانەش ستایلەکەی تەواو گۆڕیوە

964+

پەری ساڵح

هەفتەیەک پڕ لە چالاکی هونەری بوو هەم لە کوردستان و هەم لە جیهانیش، هاوسەرگیری کوڕی دەوڵەمەندترین پیاوی هیندستان و  قارەی ئاسیاش بابەتی گەرمی سۆشیال میدیا بوو.

بانە شیروان لە مێژە رەنگی هەیە و دەنگی نییە، ئێستا لە لەندەنە و لەگەڵ یادی لەدایکبوونیدا رایگەیاند نیازی کاری نوێی هەیە، لەو لاشەوە سەنا بەرزنجی گۆرانی قوربانی بڵاوکردەوە.

هونەرمەند قادر ئەسعەد دوای شەش ساڵ ماندووبوون بەشی دووەمی ئەلبومی حەیران و لاوکی تەیراوەی بۆ هەوادارانی کردە جەژنانە و دەشڵێت، لای من تەیراوە سەرقافڵەی هەموو گەڕەکەکانی هەولێرە.

ئانانت ئەمبانی، کوڕی دەوڵەمەندترین پیاوی هیندستان سۆشیال میدیای گەرم کردووە، چونکە ئاهەنگەکەی 5 مانگ دەخایەنێت و تێچووەکی دەوروبەری 152 ملیۆن دۆلارە و نزیکەی 1200 کەس بانگێشت کراون لە تەواوی جیهانەوە.

لەولاشەوە جۆرجینا بە عەزیە سورەکەی و واژۆی کریستیانۆ رۆناڵدو، دڵی هەموو کچان تەقاند.

ترێندی 964 بە گەرمترین هەواڵە هونەرییەکان هاتەوە

ترێندی 964 بە گەرمترین هەواڵە هونەرییەکان هاتەوە