22 ساڵەیە

لە رووبارێکی سنووری زاخۆ تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

فەهمی نەبی

پۆلیسی زاخۆ دەڵێت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی 22 ساڵەیان لە رووباری هیزلی لە سنووری گوندی دوورنەخێی زاخۆ دۆزیەوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.3.2024، کاتژمێر 1:15ی دوای نیوەڕۆ پۆلیس ئەو تەرمەیان دۆزیەوەتەوە، پۆلیس دەڵێت، ئەو کەسە ناوی (ع، م، أ)ە و هێشتا نازانرێت هۆکاری مردنەکەی چییە.

تەرمی ئەو کەسە نێردراوە بۆ پزیشکی دادی زاخۆ بۆئەوەی بزانرێت بە چ هۆکارێک گیانی لەدەستداوە.

رووباری هیزلی دەکەوێتە نزیک کۆمەڵگەی ئیبراهیم خەلیل لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.