کێشەکە چییە؟
لیڤەرپوول و هەڵبژاردەی میسر لەسەر سەڵاح شەڕیانە
964+
سۆما حەکیم زادە
یانەی لیڤەرپوول هەفتەی رابردوو داواکارییەکی ئاراستەی فیدارسیۆنی تۆپی پێی میسر کردووە و داوای کردووە ئەم یاریزانە بانگهێشت نەکرێت بۆ کەمپی هەڵبژاردەی میسر بۆ یارییەکانی رۆژانی فیفا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی میسر ئەم داوایەی رەتکردەوە و رایگەیاند دەیانەوێت لە یارییەکانی داهاتوودا ئەم یاریزانە بەشدار بێت.
لە وەڵامی داواکارییەکەی لیڤەرپوول، فیدراسیۆنی تۆپی پێی میسر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە:
ئێمە مافی ئەوەمان هەیە هەر یاریزانێک بمانەوێت بانگهێشتی کەمپەکەی بکەین، باسکردنی ئامادەنەبوون یان نەبوونی سەڵاح بە ئارەزووی ستافی تەکنیکی و حوسام حەسەنی راهێنەرە.
میدیاکانی میسریش بڵاویانکردەوە، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەم وڵاتە بە دوای پەیوەندیدا دەگەڕێن لەگەڵ محەمەد سەڵاح، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە پەیوەندیکردن لەگەڵ سوپەرستارەکەیاندا.