سوڵحەکەی 120 دۆلار بوو

حەوت کەس دەستدرێژیان کردووەتە سەر ژنێک

964+

میدیا گۆران

لە هیندستان 7 کەس دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنێکی گەشتیار و دواتر بە 120 دۆلار لەلایەن پۆلیسەوە قەرەبوو دەکرێتەوە، لە ئێستادا 3 لە تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون.

بەپێی ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئیسپانی، پۆلیسی هیندستان 3 پیاوی بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی بەکۆمەڵ بۆ سەر ژنە گەشتیارێکی بیانی و لێدانی هاوسەرەکەشی دەستگیرکرد، لە ئێستادا بەدوای 4 تۆمەتبارەکەی تردا دەگەڕین.

پیتامبار سینگ خێروار سەرپەرشتیاری پۆلیسی قەزای دومکا لە ویلایەتی جارخان رایگەیاند، ئەم دوو هاوسەرە بیانییە بە ماتۆڕسکیل لە ویلایەتی بەنگالی رۆژئاواوە بەرەو نیپاڵ دەڕۆیشتن، درەنگانی رۆژی هەینی لەلایەن ئەفسەرانی پۆلیسەوە دۆزرانەوە.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی ئاسیان نیوز ئینتەرناشنەڵ، وەکو قەرەبووێک بۆ ئەو دەستدرێژیەی کرایە سەر ژنە بەڕازیلیەکە کە هەڵگری ناسنامەی ئیسپانیاشە، بڕی 120 دۆلاریان بە پیاوەکەیدا کە دەکاتە 10 هەزار رووپێی هندی.

+964صورة من منصة (شبكة):