حاسڵاتی ئەم بەیانییە
غەزە پێویستی بە هەزار بارهەڵگرە
964+
ژووری هەواڵ
میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، پۆلیسی ئیستەنبوڵ 7 کەسیان بە تۆمەتی کارکردن و هاوکاریکردنی مۆسادی ئیسرائیل دەستگیرکردووە.
جۆ بایدن لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت: تا ئەو کاتەی رێکەوتن دەکرێت و گەرەنتی ئازادکردنی دیلەکان و ئاگربەست جێبەجێ نەکەم لە فشارکردن ناوەستم.
وتەبێژی بەرگری شارستانی غەزە راگەیاند: شێوازی گەیاندنی بارهەڵگرەکان و مەرجەکانی وەرگرتنی هاوکارییەکان زەلیلکەرن، نووسینگەی راگەیاندنی حکومی لە غەزەش وتی، داوا دەکەین ئەم کۆمەڵکوژییە بوەستێت، پێویستمان بە نزیکەی هەزار بارهەڵگری هاوکاریی مرۆییە بۆ باکوری کەرتی غەزە.
کۆمیساری گشتی رێکخراوی ئەونروا دەڵێت: باسکردن لە وەستاندنی کارەکانمان نیشاندەری ئەوەیە کە گوێ بە مافەکانی هاوڵاتی فەلەستینی نادرێت.
باسم نەعیم ئەندامی سەرکردایەتی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە قاهیرەوە وتی، ئێمە نازانین ئەو دیلانەی لە ژێر دەستی ئیسرائیلن چەندیان ماون و چەندیان مردوون، ئایا بە بۆردومان کوژراون یان بە برسێتی.