پلان هەیە هەمووی بگۆڕن
كێشه‌ی پرۆژەی ئیفراز 2 چاره‌سه‌ر كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر رایگه‌یاند، كێشه‌ی كاره‌بای پرۆژه‌ی ئاوی ئیفراز 2یان چاره‌سه‌ر كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌ڵێت، دوای كاركردن بە شەو و رۆژ، ئاو گەڕێندرایەوە بۆ هەولێر، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له 16.2.2024 وێستگەی كارەبای پرۆژەی ئاوی ئیفراز2 سووتا و به هۆیەوە پرۆژەكە وەستا، تیمەكانی وێستگە و كێبلی 33 كەی ڤی گواستنەوەی كارەبای هەولێر، دوای دابینكردنی كەلوپەلەكان لەلایەن كارەبای هەولێرەوە، توانیان پرۆژەكە بەگەڕ بخەنەوە و ئاو بگەڕێننەوە بۆ هەولێر.
رۆژی 16.2.2024 هەورەبروسکە سیستمی کارەبای پڕۆژەی ئاوی ئیفراز دووی سووتاند، هەر ئەو کاتە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر رایگەیاند بۆ چاککردنەوەی 20 رۆژیان پێویست دەبێت.
هه‌روه‌ها پێشتر ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێم به 964ی راگه‌یاند، پلانیان ئەوەیە کۆی سیستمی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز دوو بگۆڕن، چونکە 41 ساڵ بەسەر دروستکردنی تێپەڕیووە، پێویست بوو هەر 10 ساڵ جارێک ئەو سیستمە بگۆڕدرێت.
پرۆژه‌ی ئاوی ئیفراز 2ی هه‌ولێر ساڵی 1983 دروست كراوه و ئاو بۆ به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر دابین ده‌كات.