بەهۆی فراوانی شارەکە

لە کەرکوک سێ بنکەی نوێی پۆلیس دەکرێنەوە

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

سێ بنکەى نوێى پۆلیس لە شارى کەرکوک دەکرێنەوە، بەوەش ژمارەى بنکەکانى پۆلیس لەو شارەدا بۆ 12 بنکە بەرز دەبێتەوە.

لیوا کاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، “لەسەر داواکاریمان بۆ کردنەوەی سێ بنکەی پۆلیس لەسەنتەری شارەکە، چەند رۆژی رابردوو وەزیری ناوخۆ رەزامەندی دەربڕی لەسەر داواکاریەکەمان و بڕیاردرا بە کردنەوەى بنکەکان”.

بنکە نوێیەکان دەکەونە گەڕەکەکانى پەنجا عەلى و راپەڕین و موسەڵا، بەوتەى فەرماندەى پۆلیسى کەرکوک، دەستکراوە بە دروستکردنى ئەو سێ بنکەیە و دواتر پۆلیسى بۆ دابین دەکەن.

بەقسەى کاوە غەریب، هۆکارى کردنەوەى ئەو سێ بنکەیە دەگەڕێتەوە بۆ فراوانبونى گەڕەکەکانى کەرکوک و زیادبوونی ژمارەى دانیشتوان.

ئێستا لە شارى کەرکوک نۆ بنکەى پۆلیس بوونى هەیە و بە کردنەوەى ئەو سێ بنکە نوێیە، ژمارەیان بۆ 12 بنکە بەرز دەبێتەوە.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

پۆلیسی کەرکوک: هەر کەسێک روخساری بشارێتەوە لێپێچینەوە...

پۆلیسی کەرکوک: هەر کەسێک روخساری بشارێتەوە لێپێچینەوەی لێدەکرێت