پزیشکیان یادی دوو ساڵەی حوکمڕانییەکەی دەکاتەوە:

“دوو ساڵ لە شەڕی سەپێندراو و فشار و دوژمنایەتیی بەڵام داهاتووی وڵات بەدەستی خۆمانە”

فەرهاد حەسەن

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، لە پەیامێکدا بە بۆنەی تێپەڕینی دوو ساڵ بەسەر دەستپێکی کارەکانیان، ئاماژەی بەو ئاستەنگە قوڕس و رووداوە سەختانە کرد کە لەو ماوەیەدا رووبەڕووی وڵاتەکەیان بووەتەوە.

لە پەیامەکەیدا کە لە تۆڕی X بڵاویکردووەتەوە، هاتووە، کە دەسپێکی کارەکانی حکومەت لە دوو ساڵ پێش ئێستا، هاوکات بووە لەگەڵ تیرۆرکردنی “میوانێکی ئازیز” لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە، ئەمە وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەو بارودۆخە ئاڵۆزەی کە ئێران لە سەرەتای قۆناغێکی نوێی سیاسییدا تێی کەوتووە.

دەشڵیت، لەم دوو ساڵەدا چەندین “شەڕی سەپێندراو”، فشاری نێودەوڵەتی و دوژمنایەتیی بەردەوام دژ بە گەلی ئێران ئەنجامدراون، بەڵام لە ناو هەموو ئەم رۆژە سەختانەدا، ئەوە قارەمانە راستەقینەکانی گەل بوون کە درەوشانەوە و توانییان بەرگری لە وڵاتەکەیان بکەن.”

لە کۆتایی پەیامەکەیشدا، جەخت لەسەر رۆڵی سەرەکیی خەڵک کردووەتەوە لە دیاریکردنی چارەنووسی وڵات و گوترا: “داهاتووی ئێران لەلایەن خودی گەلی ئێرانەوە شێوە دەگیرێت و بونیاد دەنرێت.”