خەلیل یابە وادەڵێت
“بڕیارمداوە لەم تەمەنەی چیتر کاری هونەری نەکەم”
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
هونەرمەنە خەلیل یابە کەریم دڵگرانە لە دۆخی ئێستای شانۆگەری و بڕیاریشیداوە لەم تەمەنەی چیتر کاری هونەری دەکات، جگە لە درامای گەردەلول.
خەلیل یابە ماوەیەکی زۆرە لە هیچ کارێکی هونەری دەرنەکەوتووە و یەکێک بوو لە کارئەکتەرە دیارەکانی درامای گەردەلول، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، ” من لە ئێستادا بڕیارمداوە چیتر کار نەکەم، بەڵام ئەگەر بەشداریش بکەم لە کارێکی هونەری دەبێت شتێکی زۆر تایبەت و جیاواز بێت وەک گەردەلول”.
خەلیل یابە لە قسەکانیدا باس لەوە دەکات شانۆگەری لاواز بوو و بەهۆی قەیرانەوە چالاکیە هونەرییەکان وەستاوە، دەشڵێت کارە درامییەکان هێندە لاوازن ناچاریان کردووین سەیری دراما میسری کۆنەکان بکەین.
خەلیل یابە کەریم لەدایکبووی ساڵی 1938 لە شاری هەولێر، پیشەی سەرەکی مامۆستای وەرزش بووە، بەشداری زیاتر لە 60 کاری شانۆیی و دراما و فیلمی سینەمایی کردووە.
پێداچوونەوەی : پەری ساڵح