کۆمپانیایەک رێگرە
مێسی به‌شداریی ئۆڵمپیادی پاریس ناکات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كۆمپانیایه‌ك رێگه‌نادات مێسی به‌شداریی ئۆڵمپیادی پاریس بكات.
رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی ئاشكرای كرد، كۆمپانیایه‌كی سپۆنسه‌ری خولی ئه‌مریكا و به‌رپرسانی خولی ئه‌مریكا فشار له مێسی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له یانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه و نه‌چێته هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌شداریكردن له ئۆڵمپیادی هاوینه‌ی پاریس 2024.
هاوكات پێناچێت هه‌ر مێسی خۆی پێناچێت كاتی هه‌بێت، چونكه له 21ی حوزه‌یرانی داهاتوو كۆپا ئه‌مریكا ده‌ستپێده‌كات و تا 14ی ته‌مووز به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها له 26ی ته‌مووز مێسی ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه ئه‌مریكا و به‌شداریكردن له جامی رابیته‌ی یانه‌كانی ئه‌مریكا، بۆیه پێناچێت بتوانێت به‌شداریی ئۆڵمپیاد بكات، كه له پاریس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.