لە گەشتی هەواڵەکانەوە
داشکاندنەکەی هاتوچۆ بۆ شۆفێران سبەینێی ماوە و فەرمانبەرانی تەندروستی کەرکوک گردبوونەوە
964+
ژووری هەواڵ
ئەو داشکاندنەی کە رێژەکەی 20%ـە دیاری کرابوو بۆ سزای سەر شۆفێران ماوەکەی تەنیا ئەمڕۆ و سبەی ماوە، بەو هۆیەش قەرەباڵغییەکی زۆر لە هاتوچۆی سلێمانی دروستبووە.
فەرمانبەرانى تەندروستى کەرکوک گردبوونەوە و داوا دەکەن ئەو زەویانەى بڕیاریان لێدراوە بۆ دابەشکردن پێیان بدرێت.
لە دهۆک بازاڕى ئۆتۆمبێلى تایبەت لاواز بووە، بە پێچەوانەوە بازاڕى کڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێلى تاکسى جمەى دێت و هەر ئۆتۆمبێلێکى تاکسى 1000 بۆ 1500 دۆلار چووەتە سەر نرخەکەى.