113 ساڵە هەیە

ساڵیادی رۆژنامەگەریی تورکمانی کرایەوە

شۆڕش هەرکی — هەولێر

لە شارى هەولێر یادى 113 ساڵەى رۆژنامەگەریى تورکمانى کرایە.

رۆژى 25.2ـى هەموو ساڵێک، ساڵیادى رۆژنامەگەرى تورکمانییە و ئەمڕۆش لە یادى 113 ساڵەیدا، لە ماڵى تورکمانى لە شارى هەولێر، بە بەشدارى کەسایەتى و رۆژنامەنووسانى تورکمانى یادەکە کرایەوە.

کەنعان شاکر، سەرۆکی بزووتنەوەی تورکمانی بیلایەن بە964ـى وت، “لە ساڵی 1911 لە شاری کەرکوک، یەکەمین رۆژنامەی تورکمانی بەناوی (حەوادث) دەرچوو، ناوەڕۆکەکەى باسکردن بووە لە مێژوو و کولتوور و ژیانی شاعیرانی تورکمانی”.

دوای هاتنی ئینگلیزەکان بۆ عێراق رۆژنامەکە داخرا، بەڵام بە وتەى کەنعان شاکر، لە دوای شۆڕشی 14ـى تەمووزی 1958رۆژنامەی ( البشیر) لە شاری کەرکوک دەستی بەوەشان کرد و ژمارە یەکى رۆژنامەکە بە زمانەکانی تورکی و عەرەبی چاپکرا.

لە ساڵى 12.1.2020ـەوە، پەرلەمانی کوردستان بە کۆی دەنگی 73 پەرلەمانتار 25ـى شوباتی هەمووی ساڵێکی وەک رۆژی رۆژنامەگەریی تورکمانی دیاریی کرد.