"تا ئێستا نهێنییه گه‌وره‌كه ئاشكرا نه‌بووه"
12 مین دانیشتنى دادگا بۆ كه‌یسى دكتۆره فرمێسك به‌ڕێوه‌چوو
964+
به‌هره حه‌مه‌ده‌مین
12 مین دانیشتنى دادگا، بۆ كه‌یسى گیانله‌ده‌ستدانى دكتۆره فرمێسك فه‌رهاد، له دادگاى كه‌تنى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، باوكیشی ده‌ڵێت “تا ئێستا نهێنییه گه‌وره‌كه‌ى ناو ئه‌و كه‌یسه ئاشكرا نه‌بووه”.
رۆژى 7.9.2021 له یه‌كێك له مه‌له‌وانگه‌كانى شارى هه‌ولێر د. فرمێسك فه‌رهاد به رووداوى خنكان گیانى له‌ده‌ست دا، ئه‌و جگه له‌وه‌ى پزیشكى ددان بوو، خاوه‌نى پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌رى و ته‌ندروستیش بوو، به‌ناوى (هونه‌ر و ته‌ندروستى له پێناو مرۆڤایه‌تى).
فه‌رهاد مه‌لاحه‌سه‌ن، باوكى فرمێسك به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ 12مین دانیشتنى دادگا بۆ كه‌یسی كچه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌چوو و تا ئێستاش دادگاى كه‌تنى هه‌ولێر دوابڕیاری له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه نه‌داوه.
وتیشی “دواكه‌وتنى بڕیاری دادگا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه تا ئێستا نهێنییه گه‌وره‌كه‌ى ئه‌م كه‌یسه بۆ دادگا ئاشكرا نه‌بووه، ئه‌ویش چۆنیه‌تى ژێرئاو كه‌وتنیه‌تى له‌و مه‌له‌وانگه‌کەدا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به‌پێی راپۆرتى پزیشكى داد، كچه‌كه‌ى هیچ نه‌خۆشییه‌كی نه‌بووه و مه‌له‌وانێكی باشیش بووه، بۆیه به‌لاى دادگاشه‌وه بووته جێگه‌ى سه‌رنج، كه چۆن ژێرئاو كه‌وتووه.
ساڵێک و پێنج مانگ دواى گیانله‌ده‌ستدانى، كه‌یسى دكتۆره فرمێسك له پۆلیسی تاوانه‌وه ره‌وانه‌ى دادگاى كه‌تنى هه‌ولێر كراوه و دادگاى كه‌تنیش بۆ زیاتر دڵنیابوونه‌وه له رووداوه‌كه، راسته‌وخۆ بڕیاری دا به به‌شێكی قۆناغى لێكۆڵینه‌وه‌دا بچێته‌وه.
باوكى ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ له دادگا نوێنه‌رى لیژنه‌ى چاودێریى پارێزگاى هه‌ولێر ئاماده‌بوو، كه چاودێری مه‌له‌وانگه‌كان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكی دادوه‌ر بداته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت، “دادوه‌ر مۆڵه‌تى هه‌فته‌یه‌كى پێدا بۆ به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیاره‌كانى”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 خاوه‌نى مه‌له‌وانگه‌كه و راهێنه‌رى ئه‌م مه‌له‌وانگه‌یه، له‌ناو كه‌یسه‌كه‌دا تۆمه‌تبارن، رۆژى 6.3.2024 یش واده‌ى دانیشتنێكی دیكه‌ى ئه‌م دادگایه‌یه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه.