سێ کەس دەستگیرکراون

لە گەڕەکێکی هەولێر دەستبەسەر 10 تۆن هەنجیری وشکراوە داگیرا

964+

فەهمی نەبی

لیژنەی چاودێری بازاڕ لە هەولێر دەستیانگرتووە بەسەر 10 تۆن هەنجیری وشکراوە و سێ کەسیش دەستگیرکراوە.

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، ئەو سێ کەسەی دەستگیرکراون خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن، هێشتا نازانرێت ئەو هەنجیرە وشکراوەیان لەکوێ هێناوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

قایمقامی هەولێر دەڵێت، ئەو هەنجیرە وشکراوەیە ماوەی بەسەرچوو بوو، لەیەکێک لە کۆگاکانی گەڕەکی هەڤاڵانی شاری هەولێر دەستیبەسەرداگیراوە.

وەک لە وێنەکان دەردەکەوێت ئەو کۆگایەی هەنجیرە خراپبووەکەی لێ هەڵگیراوە شوێنی مانەوەی ئەو سێ کەسەش بووە.