بەنزینەکانتان بپشکنن
نەوت و کانزاکانی هەولێر بەنزینخانەکان ئاگادار دەکاتەوە
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر نوسراوێکی بۆ سەرجەم بەنزینخانەکانی سنووری پارێزگاکە ناردووە و دەڵێت، پێویستە لەکاتی کڕینی سوتەمەنی نمونەیەک رەوانەی تاقیگەکەیان بکەن بۆ پشکنین.
نوسراوەکەی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەمە 22.2.2024 ئەمڕۆ دەرچووە و تێیدا هاتووە، تاقیگەی ناوەندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تاکە تاقیگەی متمانەپێکراوی حکومەتە، بۆیە دەبێت بەنزینخانەکان لەکاتی کڕینی سوتەمەنی نمونەیەکیان بۆ بنێرن.
“لەکاتی سەردانیکردنی لیژنەکانمان هەر بەنزینخانەیەک سوتەمەنییەکەی لە پشکنین دەرنەچێت، خۆی بەرپرسیار دەبێت و تووشی سزای پێبژاردن و داخستن دەبێت”، نەوت و کانزاکانی هەولێر وا دەڵێت.
بەگوێرەی ئاماری قایمقامیەتی هەولێر کە دەست 964 کەوتووە، لەم مانگەدا 12 بەنزینخانە لەسەر فرۆشتنی بەنزینی خراپ داخراون و پێبژاردنیان بۆ کراوە.