لە ئاکرێ

نووسینگەیەکی نوێکردنەوەی نیشتەجێبوونی پەنابەران دەکرێتەوە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

بۆ یەکەمجار لە قەزای ئاکرێ نووسینگەیەکی نوێکردنەوەی نیشتەجێبوونی پەنابەرانی رۆژئاوا دەکرێتەوە، قایمقامیەتی قەزای ئاکرێش دەڵێت، بۆ ئاسانکاریی رێکارەکانی مامەڵەی پەنابەرانە.

ئیحسان زێباری، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی ئاکرێ بە 964ـی وت، “پێشتر لە قەزای بەردەڕەش نووسینگەیەکی تایبەت بە مامەڵەی پەنابەران هەبوو بەڵام دواتر داخرا، بۆیە بڕیاردرا بە کردنەوەی نووسینگەیەک لە ئاکرێ و پەنابەرانی نیشتەجێی بەردەڕەش و شێخانیش دەتوانن لێرە مامەڵەکانیان بکەن”.

لە قەزای ئاکرێ 340 پەنابەری رۆژئاوا نیشتەجێن و بەشی زۆریان لە سەنتەری شارەکەن.

“لە نووسینگەکەدا ئیقامەی پەنابەران نوێ دەکرێتەوە و چیتر پێویست ناکات پەنابەران بچنە دهۆک بۆ ئەو کارە”، ئەوەش قسەی بەرپرسی راگەیاندنی قایمقیەتی ئاکرێیە.

964 دەزانیت، لە هەر سێ قەزاکانی ئاکرێ و بەردەرەش و شێخان، نزیکەی 11 هەزار پەنابەری رۆژئاوا هەن.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

ئاوارەکانی دهۆک پەشیمان دەبنەوە لە گەڕانەوە بۆ شنگال

ئاوارەکانی دهۆک پەشیمان دەبنەوە لە گەڕانەوە بۆ شنگال