لە سنووری قەزای چۆمان
گەشتیارێکی ژن لە چیای کۆدۆ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا
964+
ئاکام غەفور – سۆران
گەشتیارێکی ژن بێ ئەوەی هۆکارەکەی بزاندرێت لە چیای کۆدۆ هەڵدێراوە و گیانی لە دەستداوە
ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان بە 964ـی وت، ژنێک کە تەمەنی 52 ساڵە و خەڵکی سۆرانە، لە کوێستانەکانی حاجی ئۆمەران لە شاخ هەڵدێراوە و گیانی لە دەستداوە.
وتیشی، تاکو گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی چۆمان گیانی لەدەستدابوو، لە دوای رێکاری پێویست تەرمەکەی بە رێکرا بۆ پزیشکی دادی سۆران.
بەقسەی کەسوکاری ژنەکە، لە چیای کۆدۆ بەمەبەستی وێنەگرتن چووەتە سەر بەردێک و لەوێ هەڵدێراوە و زەبر بەر ملی کەوتووە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن