هێلکەی بەشەخۆراکی رەمەزان-وێنە: 964+
چاودێریی کۆمەڵایەتییش دەگرێتەوە
بایهعییهكه له مانگی ره‌مه‌زان چی بۆ زیاد ده‌كرێت؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی بازرگانیی عێراق زیادکردنی چوار مادده‌ی خۆراكی له سه‌به‌ته‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی بازرگانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا له رێگه‌ی وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه، كه كۆپییه‌كی ده‌ست 964 كه‌وتووه، رایانگه‌یاند، “وەزارەت پلانێکی ئامادەکردووە بۆ دڵنیابوون لە ئامادەکردنی کەلوپەلی سەبەتەی خۆراک وەک ئامادەکارییەک بۆ مانگی رهمەزانی پیرۆز، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند مادده‌یه‌كی خۆراكی زیاد ده‌كرێن، ئه‌وانیش بریتیین لە مەعکەرۆنی، نیشاستە، شه‌عرییه و ئاردی سفر”.
وه‌زاره‌ته‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵنیایی ده‌دات، چاودێریی بازاڕه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی كه‌لوپه‌له‌كان و گراننهكردنیان.
“كۆكاگانی وه‌زاره‌ت له هه‌موو شاره‌كان له ئاماده‌كاریدان بۆ دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگی ره‌مه‌زان له زووترین كاتدا”، وه‌زاره‌تی بازرگانی رایگه‌یاند.
هه‌روه‌ها ئاشكرایان كرد، وه‌زاره‌ته‌كه له مانگی ره‌مه‌زاندا مادده‌ی زیاتر له به‌شه‌خۆراك بۆ ئه‌و خانه‌وادانه دابین ده‌كات، كه له چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تیدا تۆمار كراون.