(ئەرشیف) کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی هەرێم لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و یونامی. فۆتۆ: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
قسەیان لەسەر هەڵبژاردن کردووە
سەرۆکایەتیی هەرێم لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و یونامی کۆبووەوە
964+
ژووری هەواڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و یونامی کۆبووەوە و رایگەیاند، بە پەرۆشی و رژدییەوە هەموو کارێک دەکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو.
بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە کە ئەمڕۆ سێشەممە 20.2.2024 لە هەولێر بەڕێوەچوو، لایەنەکانی بەشدار لە کۆبوونەوە گفتوگۆیان لەبارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و کاتی ئەجامدانەکەی کردووە.
“جهخت كرايهوه كه سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک ئەوەی لە رابردوودا هەنگاوی جدییان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ههڵناوه و ئەرکی ياساييى خۆیان بەجێ گەیاندووە، ئێستاش بە هەمان پەرۆشی و رژدييهوه هەموو کارێکی پێویست ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت”، لە راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەشڵێت، “کۆمیسیۆن باسی رێکارە تەکنیکییەکان و دابەشکردنی کات بۆ هەنگاوەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیان لە چوارچێوەی کاتی بەردەستی یاسایی تەمەنی کۆمسیۆندا خستەڕوو، لە هەمان کاتدا نوێنەری یونامیش ئامادەیی نیشان دا کە هاوکاریی هەموو هەنگاوەکان بن بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن.”