بە خۆبەخشی

رێگای نێوان بەردەڕەش – کەڵەک نۆژەن دەکرێتەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

شەقامی سەرەکیی نێوان هەولێر بۆ دهۆک بە تایبەت رێگای نێوان بەردەڕەش بۆ کەڵەک کە هەم رێگایەکی بازرگانییە هەم 40 گوندیشی لەسەرە، خراپ بووە و چاڵ و قۆرتی زۆری تێکەوتووە، بڕیاریش دراوە نۆژەن بکرێتەوە.

بە پێی داتایەکی هاتوچۆی قەزای بەردەڕەش تەنیا لە مانگی یەکی ئەمساڵ تا ئێستا چوار رووداوی هاتوچۆ روویداوە و دوو کەس گیانیان لەدەست داوە.

دەزگای نێودەوڵەتیی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی هەڵمەتێکی خۆبەخشانەی دەستپێکردووە و هەموو ئەو چاڵ و قۆرتانەی لە شەقامەکەدا هەن، پڕدەکاتەوە و پلانیان هەیە لە بەردەڕەش تا بازگەی کەڵەک بەردەوام بن.

رەمەزان ئەحمەد، بەرپرسی لقی بەردەڕەشی دەزگای نێودەوڵەتیی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی بە 964ـی وت، ئیمە ئەمڕۆ هەموو ئەو چاڵانەمان پڕ کردەوە، کە لە رێگاکەدا هەبوون و هەڵمەتەکەمان بە خۆبەخشی بەردەوام دەبێت.

وتیشی، هەندێک قۆرتی گەورە هەیە لەم رێگایەدا، بە تایبەت لە کاتی بارانباریندا ئۆتۆمبێل لەکاردەخات، بۆیە ئەوان هەستاون بەو کارە و چاڵ و چۆڵی شەقامەک چاک دەکەنەوە.

ئەندازیار موحسین ئەحمەد، بەڕێوەبەری رێگاوبانی ئاکرێ بە 964ـی وت، لە مانگی سێی ساڵی 2023 زیاتر لە پێنج جار ئەو رێگایەمان نۆژەن کردووەتەوە، بەڵام لۆدیکی زۆری ئۆتۆمبێلی لەسەرە، بۆیە هەموو کاتێک تێکدەچێتەوە و بڕیارە لە سەرەتای مانگی سێی ئەمساڵدا دووبارە نۆژەن بکرێتەوە.

964 ده‌زانێت، رێگای بەردەڕەش – کەڵەک بۆ هەولێر، وه‌ك رێگایه‌کی ستراتیژی و بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتی تورکیا به‌كارده‌هێنرێت، 40 گوندی به‌سەرەوه‌یه‌، درێژییەکەی 30 كیلۆمه‌تره‌.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە ئاکرێ و بەردەڕەش شەش کامێراى تۆمارکردنى تیژڕۆیى دەک...

لە ئاکرێ و بەردەڕەش شەش کامێراى تۆمارکردنى تیژڕۆیى دەکەونەکار