تیمێکی پێنج کەسی گەیشتوونەتە رووباری سیروان
لە سۆرانەوە بۆ گەرمیان؛ بەدوای تەرمی گەنجە خنکاوەکەی کەلاردا دەگەڕێن
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
شەش رۆژە گەڕان بەدوای تەرمی ئەو گەنجەی لە رووباری سیرواندا خنکاوە بەردەوامە، تیمێکی پێنج کەسیش لە سۆرانەوە گەیشتوونەتە گەرمیان تا پاڵپشتییان بکەن.
تیمەکە لە پێنج کەسی لێهاتوو و مەلەوان پێکهاتوون و هاتوونەتە ئیدارەی گەرمیان، بۆ ئەوەی هاوشانی تیمەکانی ناوچەکە بەشداربن لە گەڕان بەدوای تەرمی ئەحمەد لوقمانی تەمەن 26 ساڵ، تا ئێستا هیچ سۆراغێکی نییە
کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانیی سۆران بۆ 964 دەڵێت، ئەمە لە چوارچێوەی هاوکاری و هەماهەنگیی بەردەوامی نێوان بەڕێوەبەرایەتییەکانماندایە، بۆ ئەوەی بتوانین بە زووترین کات تەرمی ئەو گەنجە بدۆزینەوە و رادەستی کەسوکاری بکەینەوە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح