دوای بەدەستهێنانی سێ خاڵ

چاڤی: ئەم سەرکەوتنە بۆ ئێمە بە ئازار بوو

964+  

سۆما حەکیم زادە

لە هەفتەی 25ی خولی ئیسپانیا، بارسێلۆنا توانی بە ئەنجامی 2-1 لە سێلتاڤیگۆ بباتەوە، دوای یاریەکە چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسا تیپەکەی بە شایستەی بردنەوە لە بەرامبەر سێلتاڤیگۆ زانی.

چاڤی ئەوەشی وت، “ئەمڕۆ یارییەکی باشمان ئەنجامدا، بەڵام ئێمە لەکاتەکانی کۆتایی یارییەکە باش نەبووین و سێلتاڤیگۆ هەڕەشەی زۆری دروستکرد بۆسەر گۆڵی ئێمە، تیمی بەرامبەر هەوڵی بەرگرییاندا، بۆیە ئەم سەرکەوتنە بۆ ئێمە زۆر بە ئازار و بە زەحمەت بەدەست هێنرا، لەکۆتاییدا زۆر جێگای رەزامەندی بوو”.

لە کۆنگرە رۆژنامەنوسییەکە چاڤی ئەوەشی وت، “لە تۆپی پێدا دادپەروەری نییە، چونکە سێلتاڤیگۆ ئەمڕۆ زۆر هەوڵیدا، بەڵام هیچی بەدەست نەهێنا، یارییەکی باشمان کردوو لەکۆتاییدا ئەوەی شایەنمان بوو بەدەستمان هێنا ئەویش سێ خاڵەکە بوو”.

ئەگەر ریال لە بارسا بباتەوە پێرێز خەڵاتى یاریزانەکانى ...

ئەگەر ریال لە بارسا بباتەوە پێرێز خەڵاتى یاریزانەکانى دەکات

بەرازیلییەکانى ریال بارسایان وێرانکرد

بەرازیلییەکانى ریال بارسایان وێرانکرد