دەڵێن شوفێرەکەی خەوتبوو

بارهەڵگرێک کارەساتی خولقاند و خۆی کرد بە ناو دوکانێکدا

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

ئەمرۆ نیوەڕۆ شه‌ممه‌ بارهەڵگریک لە رێگای بەردەڕەش – دهۆک لە گوندی حەسەنی خۆی كێشا بە پێنج ئۆتۆمبێلدا و ئۆتۆمبێلی شەشەمیشی خستە ژێرەوەی خۆی، کە جۆرەکەی ئۆپل بوو و دواتر چووە نێو دوکانێک.

بارهەڵگرەکە نەوتی بارکردبوو و شۆفیرەکەی خەڵکی ناحیەی کەلەکچییه‌، بەهۆی رووداوەكه‌شه‌وه‌ دوو کەس بریندار بوون، کە ژنێک و پیاوێکن.

حەجی ئەیوب محه‌مه‌د، خاوەنی دوکانەکەیه‌ و بە 964ی وت، لە ژوورەکەمدا بووم لە ناو دوکانەکە کە دوکانی کەلوپەلی ناو ماڵە و سێ خیزان لەوێ بوون، به‌ڵام توانیم لە دەرگای پشتەوە بیانبه‌مه‌ ده‌ره‌وه‌ و ژیانیانم رزگار کرد،.
وتیشی، تا ئێستا زیانی زیاتر له‌ 10 ملیۆن دینار به‌ دوكانه‌كه‌م گه‌یشتووه‌، هەروەها بارهەڵگرەکە کەپر و سەقفی دووکانەکەشی تێکداوە، جگە لەوەی شەش ئۆتۆمبێلیشی تێكوپێك شكاندووه‌.
، خاوەن ئۆتۆمبێلی ڤیکتراكه‌یه‌، كه‌ لە ژێر بارهەڵگره‌كه‌یه‌دایه‌، بە 964ی وت، من ئۆتۆمبیلەکەمم راگرت و خۆم لە شێخانەوە هاتووم، تەنیا دوو خولەک بەینی من و مردن بوو.
لە رووداوەکەی رێگای حەسەنی – دهۆک خاوەنی بارهەڵگرەکە سەلامەتە و خەڵکی کەلەکچییه‌، ئێستا لە لایەن پۆلیسی هاتوچۆیەوە لێکۆلینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
بە پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی پەیامنێری 964 له‌ پۆلیس ده‌ستیكه‌وتووه‌، شۆفێرەکە لە کاتی شۆفیریدا خەوتووە و بێ ئاگا بووه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا