لە هاویندا ئاویان بۆ دادەنێت و لە زستاندا خواردن

چیرۆکى ئەو کەسەى 28 ساڵە خزمەتى ئاژەڵە کێوییەکان دەکات

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

ئاژەڵدۆستێک 28 ساڵە خزمەت بە ئاژەڵە کێوییەکانى گوندى کانیا ماڵاى سنوورى قەزاى ئامێدى دەکات، بە شێوەیەک لە هاویندا ئاو بۆ ئاژەڵە کێوییەکان دادەنێت و لە زستان و وەرزى بەفربارینیش، دانەوێڵە  خواردن بۆ ئاژەڵ و باڵندەکان دادەنێت.

شڤان سادق، ئاژەڵدۆستەکەى ئامێدییە و لە بارەى کارەکەیەوە قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: لە ساڵى 1996ـەوە، کەسایەتییەکى ئامێدى بڕیاری دا کە راوکردن ئاژەڵ و باڵندەى کێوى لە ناوچەکەمان قەدەغە بکرێت، هەر ئەوکات من راسپێردرام خۆبەخشانە چاودێریى ئاژەڵەکان بکەم و خەڵکى وشیار بکەمەوە کە راوى ئاژەڵە کێوییەکان نەکەن.

ئەو ئاژەڵدۆستە، رۆژانە لەسەر ئەرکى خۆی و بە شێوەیەکى خۆبەخشانە چاودێرى ئاژەڵە کێوییەکانى سنوورەکەى دەکات، وەک خۆى باسى دەکات، پێشتر ئاویان دەبرد بۆ شاخەکان، بەڵام ئێستا بیریان لێداوە و بە بۆڕى ئاویان بۆ ئاژەڵە کێوییەکان دابین کردووە، بەتایبەت لە چەند شوێنێکى گوندى کانیا ماڵا.

شڤان، رۆژانە سەردانى بیرەکان و ئەو شوێنانە دەکات، کە ئاویان بۆ دەچێت و چاودێریى ئەوە دەکات کە ئاوى پێویست بۆ ئاژەڵەکان هەیە یان نا.

ئەو ئاژەڵدۆستە، لە وەرزى زستانیشدا، خۆراک و دانەوێڵە دەباتە ئەو جێگایانەى بەفرى لێ باریوە و ئاژەڵەکان لە برسێتى رزگار دەکات و هۆکارێکە بۆ زیادبوون و مانەوەى ئاژەڵە کێوییەکانى سنوورەکە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەهۆی داڕمانی شاخێک  42 سەر ئاژەڵ مرداربوونەوە

بەهۆی داڕمانی شاخێک 42 سەر ئاژەڵ مرداربوونەوە