"هاوڵاتیان ئاستەنگ دروست دەکەن"
بەرگری شارستانی: 11 گەڕەکی هەولێر پێویستی بە فریاکەوتن بووە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەخوڕەی باران بارینی ئەمڕۆ پێنجشەممە چەندین گەڕەکی هەولێر پێویستیان بە فریاگوزرای تیمەکانی بەرگری شارستانی بووە.
مقەدەم کاروان میروادەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی بۆ 964 دەڵێت: ئەمڕۆ 11 گەڕەکی هەولێر پێویستیان بە هاوکاری تیمی بەرگری شارستانی بووە.
سەبارەت بە دەرهێنانی ئۆتۆمبێلەکان، کاروان میراودەلی دەڵێت، لە شەقامی شۆڕش 16 ئۆتۆمبێل دەرهێنراون، لەژێر پردی سەیداوە زیاتر لە 11 ئۆتۆمبێل لەژێر ئاو دەرهێنراون.
وتەبێژی بەرگری شارستانی وتی، خەڵک ئاستەنگ دروست دەکەن بەهۆی کۆبوونەوەیان لەو شوێنانە.