ئه‌م ئێواره‌یه لووتكه‌ی جامی كه‌نداو به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
له یارییه‌كانی جامی كه‌نداو له تۆپی پێ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ـی كانوونی دووه‌م، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه ده‌بێته‌وه.
له گه‌ڕی دووه‌می جامی كه‌نداوی 25، ئه‌م ئێواره‌یه كاتژمێر 19:15 خولهك به كاتی كوردستان، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه یاریی ده‌كات، یارییه‌كه‌ش له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌سڕه “جه‌زع ئه‌لنه‌خله” به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
عێراق له یاریی یه‌كه‌مدا به‌بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ عومان یه‌كسان بوو، له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه له یه‌كه‌م یاریی خۆیدا به 2-0 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌نی برده‌وه.
یاریی نێوان عێراق و سعوودیه هه‌موو كات جێی بایه‌خه و به‌هێزه، هه‌رچه‌نده له پاڵه‌وانیه‌تیی ئه‌مجاره‌ی كه‌نداودا سعوودیه به تیپی یه‌كه‌م به‌شدارنه‌بووه و به‌شێكی یاریزانانی سه‌ره‌كیی تیپه‌كه، كه له مۆندیالی قه‌ته‌ڕ به‌شداربوون، له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا نین.
یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ سعوودیه زۆر گرنگه، چونكه ئه‌گه‌ر براوه‌بێت، گه‌یشتن به قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.
هاوكات بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش گرنگه، چونكه پێویستی به بردنه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هیوای گه‌یشتن به قۆناغی پێش كۆتایی هه‌بێت.
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده دواجار له ساڵی 2018 به‌یه‌كگه‌یشتوون، كه دوو یاریی دۆستانه‌یان كردووه، یاریی یه‌كه‌م له به‌سڕه بوو، به سه‌ركه‌وتنی عێراق به 4-1 گۆڵ كۆتایی هات، یاریی دووه‌م له ریاز بوو، كه به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون.