سلێمانى دووەمە

ساڵى رابردوو زۆرترین کتێب لە هەولێر ژمارەى سپاردنى پێدراوە

964+

شیـراز عەبدوڵا

لە ساڵى رابردوودا، دوو هەزار و 672 کتێب لە هەرێمى کوردستان ژمارەى سپاردنى پێدراوە و هیچ کتێبێکیش ژمارەى سپاردنەکەى لێ وەرنەگیراوەتەوە.
دیاری عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانە گشتییەکانی هەرێم بە 964ـی وت،“لەو دوو هەزار و 672 کتێبەى ژمارەى سپاردنى پێدراوە، زۆرترینى لە هەولێر بووە بە یەک هەزار و 196 کتێب، سلێمانیش بە 821 کتێب لە پلەى دووەمدا بووە، لە دهۆکیش 555 کتێب ژمارەى سپاردنى پێدراوە و لە گەرمیانیش 100 کتێب”.

لە 2023دا کەمتر لە پێنج کتێب بێ پێدانی ژمارەی سپاردن بڵاوکراونەتەوە و کتێبەکان زیاتر بیرەوەری بوون، وەک ئەوەى بەڕێوەبەرى گشتى کتێبخانە گشتییەکانیش دەڵێت، لە کاتى دەستبەکاربوونیەوە هیچ کتێبێک نەبووە ژمارەى سپاردنى پێنەدرا بێت.
964 دەزانێت، ئەو کتێبانەی ساڵی رابردوو ژمارەی سپاردنیان پێدراوە، لە بوارەکانی نەتەوەیی، کەلتوور، ئاینی و نیشتمان نوسراون.
لە ساڵى 2022دا، دوو هەزار و 661 کتێب لە هەرێمى کوردستان ژمارەى سپاردنى پێدراوە، بەمشێوەیە لە ساڵى رابردوودا ژمارەکە بۆ دوو هەزار و 672 ژمارەى سپاردن بەرز بووەتەوە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

کتێبخانەیەک بەتۆمەتی بانگەشەکردنی بۆ حزبی بەعس داخرا

کتێبخانەیەک بەتۆمەتی بانگەشەکردنی بۆ حزبی بەعس داخرا