گەرووى هورمز هۆکارە
عەلاگە و پلاستیک دوو هێندەى نرخى پێشووى گران بووە
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانی
لە دوای رەمەزانەوە عەلاگە و مادە پلاستیکییەکان لە سلێمانی گران بوونە و دوکاندارێکیش دەڵێت، نرخەکەى بووەتە دوو هێندە.
کارێز هەورامی دوکاندارێکی شاری سلیمانییە و باسی گرانبوونی مادە پلاستیکییەکانی بۆ 964 کرد و وتی: پێشتر فەردەیەک عەلاگە بە 31 هەزار بوو ئێستە یەک فەردەی بە 65 هەزارە.
ئەو دوکاندارە وتیشی: گرانبوونی ئەم مادانە بارگرانی لەسەر خەڵک دروست دەکات.
“یەک کارتۆن دەستکێش پێشتر بە 33 هەزار بوو ئێستا بە 45 هەزارە و هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ داخستنی گەروی هورمز” دوکاندارە وای وت.