هۆکارەکەی روونکراوەتەوە
جارێکی دیکە نرخی نەوت روو لە داکشانە
964+
فەهمی نەبی
هەفتەیەک بوو مەترسییەکانی فراواببوونی شەڕی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس نرخی نەوتی بەڕێژەی ٪6 بەرزکردەوە، بەڵام ئەم دوو رۆژە نرخی نەوت روو لە داکشانە.
ئەمڕۆ دووشەممە 12.2.2024 نرخی نەوتی برێنت لەبازاڕی جیهانی بە 81 دۆلار و 91 سەنتە، ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بەراورد بە نرخی دوێنێ بەرێژەی %0.34 دابەزیووە.
دوێنێ هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 82 دۆلار و 19 سەنت بووە.
بەرزترین نرخی تۆمارکراوی ئەو 12 رۆژەی مانگی شوبات رۆژی 9.2.2024 بوو، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 82 دۆلار و 28 سەنت بووە.
نرخی نەوتی سوکی تەکساس ئەمڕۆ 76 دۆلار و 56 سەنت بووە.