جێگرەوەى دەریاى سور پەیدا بوو

نرخى نەوت لە بەرزیدا جێگیرە

964+

وریا فەتاح

ئاڵۆزییەکانى ئەم دوواییەى دەریاى سوور و کاریگەرییەکانى لەسەر نرخى نەوت، وایکرد بیر لە رێڕەوێکى جێگیرەوە بکرێتەوە کە چەند ووڵاتێکى عەرەبى تێیدا هاوبەشى دەکەن، بۆ ئەمڕۆش نرخى نەوت لە بەرزیدا جێگیرە.

بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 82 دۆلار 19 سەنتە، ئەوەش سێیەم رۆژى لەسەر یەکە نرخى نەوت لەو ئاستە بەرزەدایە.

هەرچی نەوتی خاوی تەکساسیشە بەرمیلی بە 76 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ئاستی هەفتانەشدا نرخی نەوت بە گشتی بە رێژەی 6٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

ئاڵۆزییەکانى دەریاى سوور و هێرشى حوسییەکان بۆسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان، واى کردووى بیر لە رێڕەوێکى جێگیرەوە بکرێت، بۆیە دوێنێ شەممە، میسر دەستپێکردنی قۆناخی یەکەمی رێڕەوی بازرگانیی عەرەبی لەنێوان عێراق، میسر و ئوردن راگەیاند.

بەپێى پڕۆژە نوێیەکە، لە قۆناخی یەکەمدا رێڕەوەکە بەندەرەکانی عەقەبە لە ئوردن و نوەیبەع لە میسر لەسەر کەنداوی عەقەبە بەیەکەوە گرێدەدات، دواتر دەبێتە رێگەی وشکانی.

بەرزترین نرخی نەوتی برێنت لەساڵی 2024 رۆژی 26.1.2024 بوو، هەر بەرمیلێکی نەوتی خاو گەیشتە 83 دۆلار و 76 سەنت.

نرخی نەوت 81 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت 81 دۆلاری تێپەڕاند