"کەرتی تەندروستی لێخۆشبوونیان بۆ نییە"

دەرمانی قاچاخیان دەفرۆشت و سزادران

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

سێ دەرمانخانەی زاخۆ بە هۆی فرۆشتنی دەرمانی قاچاخه‌وە سزادران، قایمقامیەتی زاخۆش دەڵێن کەرتی تەندروستی لێخۆشبوونیان بۆ نییە.

لیژنەکانی سەر بە قایمقامیەتی زاخۆ لە کاتی بەدواداچوونی دەرمانخانەکان و پشکنینی دەرمانەکانیان، دەستیان بەسەر چەندین دەرمانی قاچاخدا گرت، کە فروشتنیان قەدەغەبووه‌، لە هەمان کاتدا رێنماییه‌كانیش جێبەجێ نەکرابوون و بە نرخێکی بەرزتریش لەو نرخەی بۆیان دیاریكراوه‌، فروشتبوویان

وەڵات هەجەر، سەرۆکی لیژنەکە بە 964 وتی: “کەرتی تەندروستی هەر بە یەکجاری لێخوشبوونیان بۆ نییە، چونکە بابەتێکی هەستیارە و هەر سێ دەرمانخانەکە بە پارەیه‌كی زۆر سزادران و چەندین دەرمانخانەی دیكه‌ش له‌م بابه‌ته‌ ئاگادارکران.

لیژنەی قایمقامیەتی زاخۆ لە لایەن ئاسایش و قایمقامیەتی و تەندروستی بەڕێوەدەبرێت، روژانە چاودێریی بازاڕ دەکەن بۆ ئەوەی سەرپێچی لەلایەن بازرگانان و کلینیک و دەرمانخانەکان نه‌كرێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

خاوەن دەرمانخانەیەک بەهۆی دەرمانی قاچاخەوە دەستبەسەر ...

خاوەن دەرمانخانەیەک بەهۆی دەرمانی قاچاخەوە دەستبەسەر کرا